خۆسێ مۆرینیۆ پێوایە هەڵبژاردەی پورتوگال دەبێتە پاڵەوانی یۆرۆ و یاریزانەکانی ئینگلتەراش دەدرەوشێنەوە.
مۆرینیۆی راهێنەری نوێی یانەی فەنارباخچە لە چاوپێکەوتنێکدا تی ئێن تی سپۆرت، هەندێک پێشبینی بۆ یارییەکانی یۆرۆ کرد، ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە پێشبینی کرد کە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نازناوەکە بەدەستبهێنێت و پاڵەوانبوونی ساڵی 2016 دووبارە بکاتەوە، لە یاری کۆتایش شکست بە ئینگلتەرا دەهێنێت.
خوسێ باسی لەوەشکرد، هەر هەڵبژاردەیەک جگە لە پورتوگال و فەرەنسا و ئینگلتەرا ئەگەر ئەنجامێکی گەورە بەدەست بهێنن دەبنە جێی سەرسوڕمان و کارێکی گەورە ئەنجام دەدەن چونکە ئەو سێ هەڵبژاردەیەی دیاریکردووە پاڵێوراوی سەرەکی بردنەوەی یۆرۆن.
سەبارەت بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە مۆرینیۆ رایگەیاند پێوایە جود بێلینگهام باشترین یاریزانی یۆرۆ دەبێت، وە هاری کەینیش دەبێتە گۆڵکار، وە سەبارەت بە تۆپی ئاڵتوونیش ئاماژەی بەوەکرد ڤینیسیۆس دەبێتە براوەی خەڵاتەکە.