هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لیۆنێل مێسی: دراوسێکانم لە پاریس بە توندی مامەڵەیان لەگەڵدا کردم

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی ئاشکرای کرد کە هاندەری یانەی بروسیا دۆرتمۆند بووە بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

ڕیال مەدرید بۆ 15هەمین جار لە مێژووی خۆیدا نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا و لە سەرەتای ئەم مانگەدا بە ئەنجامی 2-0 لە دۆرتمۆند بردەوە.

مێسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ESPN وتی: بێگومان من لە یاری کۆتاییدا پاڵپشتی دۆرتمۆندم کرد، چونکە من هاندەری بەرشەلۆنەم، ئەگەر بەرشەلۆنە لە یاری کۆتاییدا بوایە، هاندەرانی ڕیاڵ مەدریدم دەبینی کە پاڵپشتی تیپەکەی تر دەکەن ئەمە کەشێکی تۆپی پێیە.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە منداڵییەوە هاندەری یانەی بەرشەلۆنە بووم، ئێستاش لە دوورەوە پاڵپشتیی بەرشەلۆنە دەکەم و هیوادارم جارێکی دیکە ڕکابەری بۆ چامپیۆنزلیگ بکاتەوە، چونکە ماوەیەکی زۆرە ئەم نازناوەمان بەدەست نەهێناوە.

مێسی ئاشکراشی کرد، لە پاریس دراوسێکان زەنگی دەرگاکەیان لێدەدا و داوایان لێدەکردین دەنگمان دابەزێنین، بە توندی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکردین، لە کاتژمێر نۆ یان دە ئێوارەدا ئەو کارەیان دەکرد.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار