هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێك گه‌یشته عێراق و بڕیاره سبه‌ینێش سه‌ردانی هه‌رێم بكات
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، عه‌لی باقری، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه، به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه؛ گه‌یشته عێراق، هاوكات به‌مه‌ستی به‌دواداچوون بۆ ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان هه‌ولێر و تاران بڕیاره سبه‌ینێش باقری سه‌ردانی هه‌رێم بكات و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم ئه‌نجامبدات.
میدكان ئاشكراشیانكردوه: ئامانجی سه‌ردانه‌كه، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و عیراق و هه‌رێمی كوردستانه، هه‌روه‌ها باقری به‌دواداچون بۆ ئه‌و رێككه‌وتنانه ده‌كات كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ تاران ئه‌نجام دراون له بواره‌كانی سیاسی و ئابوری فه‌رهه‌نگی و ئه‌منییه‌وه.
دوای گیانله‌ده‌ستدانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، له ڕووداوی تێكشكانی هێلیكۆپته‌رێكدا له 19ی ئایاری 2024، عه‌لی باقری سه‌رپه‌رشتیاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كات و بۆ یه‌كه‌مجاریش دوای وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدا و سبه‌ینێش سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.