هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئێوە فیقهی جیهاد بەکردار، نیشانی جیهان ئەدەن، ئێمەش سەرقاڵی قیل و قالی حەجین

لەنێوان عابیدەکانی هەردوو

حەرەم و ئێوەی موجاهیدا

من لێرەوە موقاڕەنەی ئێوەی موجاهیدی ئیسلام و عابیدانی دووحەرەم ئەکەم مەسافەکەزۆرلەیەکەوەدوورە ؛ ئێوە فیقهی جیهادبەکردار پیشانی هەمووجیهان دەدن ، ئێمەسەرقاڵی قیل وقالی ئەحکامی حەجین ، ئێوە

بۆنی بەهەشت ئەکەن عابیدانی حەرەمەین بۆنی بووخوردووعەتروعەبیرومیسک، ئێوە تەپووتۆزی گۆڕەپانتان لێنیشتووەو

لێرەش هەوای فێنکی سپلیت سڕی کردووین، ئێوە

دەست بەچەک و ئێمەش دەست بە

سیواک ، ئێوە لەخەمی ڕزگارکردنی

ئوومەت و ئێمەش نەفسی نەفسی،

ئێوە قیبلەی یەکەم ڕزگارئەکەن ، ئێمەش لەدەوری کابەتواللە دوعا ئەکەین ئێرەش داگیرنەکرێ ، ئێوە عیزەتی ئیسلام وموسڵمانان ئەگێڕنەوە ئێمەش تۆماری حەجێک ئەکەین ، ئێوە گرانبەهاترین شتی خۆتان پێشکەش بەخوائەکەن کەگیان وڕۆحتانە ئێمە کەمێک پارەوماڵ سەرف ئەکەین ، ئێوە خەریکە گەلانی دونیاوموسڵمان بەخەبەرئەهێنن لەخەوی غەفڵەت ئێمە سەرقاڵی تەزکیەی نەفسی ئەممارەیین ، ئێوە سەرەتان گرتووە بۆشەهیدی ، ئێمەش سەرەمان گرتووە بۆزیرەتی حجرالٲسوەد ، ئێوە بەڕاستەقینە شەیتانەکانی ئینس و جین ڕەجم دەکەن ئێمەش ئەمانەوێت بەردی

نوقڵ ئاسابگرینە شەیتان ..

عبداللەی کوڕی موبارک ی تابیعی ناحەقی نەبووگلەیی لەفوزەیلی کوڕی عیازدەکرد کاتێک لەدووحەرەمدا ناوچاوی سوژدەی

بەسەعات بەرزنەدەکردەوە ، ئەم لەچێژی عیبادەتی شەخسی و عبداللەی کوڕی موبارەکیش لەسەنگەرەکانی فتوحاتی ئیسلامدا

ئێشکی دەگرت بەوهەمووعیلم و

وەرعووتەقواوە...

ئەیهوو ئەم دووجۆرە لەسەنگەرنشینی چەندەجیاوازن...

کاتێک دایکی حاریسەلەغەزوەی بەدر

خواحافیزی لەتاقانەکەی جەرگی کردووپاش ماوەیەکی کەم لاشەکەی

خەڵتانی خوێنی ببوو، دایکی ووتی:

ئەی پێغەمبەری خوا( صلی الله عليه وسلم) پێم بڵێ ئەگەرحاریسەلەبەهەشتە باچاوەڕێی

پاداش بم و ئارام بگرم ئەگەرواش نیە و بەشەهیدحساب نیە بائەوەی خۆم ئەیزانم لەشین و شەپۆڕوولەخۆدان ولاواندنەوەبیکەم؟؟؟.

خۆشەویستی دڵان فەرمووی : ئەی دایکی حاریسە کوڕەکەت لەفیردەوسی ئەعلایە و یەک بەهەشت نیە : (ٳنهالیست جنة ولكنها

جنان كثیرة ) ..ئێوەلەجەژن تەرمی ڕۆڵەکانتان دێتەوە بۆماڵەکانتان و موسڵمانا نیش سەرقاڵی دابەشی نوقڵی جەژنن!!!.

بەڵام بەڕەبی ئەم کەعبەیە ئەی موجاهیدینی غەززەوفەلەستین لەگەڵ هەمووتەواف و سەفاومەروەو

نوێژوو قورئان خوێندنێک بەشێک

لەدوعاکانمان بۆئێوەیەوبۆنزیک بوونەوەی ڕۆژی سەرکەوتنە ، دڵمان خۆشە بۆڕۆژی عەرەفە کاتێک خوای

(الرحمن و الرحیم و ذوالجلال و الٳكرام) نازی حاجیان دەکێشێ و لێیان خۆش دەبێت و شانازیان پێوەدەکات بەسەرفریشتەکاندا

ئێمەش وڕک دەگرین و ناوچاومان لەتۆزوخۆڵ بسووین و بەفرمێسکی چاومان تەڕیکەین و شانامەی دووعاکانمان بۆبێکەسی ئێوەومەزڵومیەتتان بێت بۆ سەرکەوتن و کۆتای هاتنی کوشتن وبڕینی ژن و مناڵی ئێوەبێت ، بۆکاولی ماڵ و مزگەوتەکانتان بێت..

ئێوە سەربەرزن و ناوناوبانگتان وەک

ئەسحاب الٲخدودو ماشیتەی کچی فیرعەون و حەمزەو یاسروسومەییە

بەزیندووی دەمێنێتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • ئەفسانەی پیرۆزی هەژاریی

    جوانترین دیدی شێخ محمد غەزالی لە بارەی هەژارییەوە قەناعەتت بۆ دروست دەکەن هەژاریی عەیب نیە و خودا هەژاری زۆرتر خۆشدەوێت، پێغەمبەر هەژاربووە، قەناعەت خەزێنەیەکی لە بن نەهاتووە، دنیا نەویستی مەردایەتییە، دنیا ویستی و تەماع خراپەیە، باشی و سەرکزی

  • ئەی هەژماری من پڕ نییە لە فرت و فێڵ؟

    تەنها هەژماری من نا ...؟؟!! - بەدان پێدانانی بەشێک لەبەرپرسانی ئەم هەرێمە هەژمارو ژمارەی هێزە چەکدارەکان پڕە لەمووچە خۆری وەهمی و یانیش بندیوار، ئەمەش بۆتە لەمپەرو بەربەست لەبەردەم مووچەخۆرانی ڕاستەقینەی هێزەکان .. ئایا ئەمە لەکوێی دڵسۆزی و خزمەتادێ

  • چی بکەین، تەفرەقە نەمێنێت؟

    (لەپێناوی نەهێشتنی تەفرەقە) - مەبەستم لەم نووسینە کەم کردنەوە ونەهێشتنی ئەم حاڵەتە نەخوازراوەی نێوان ئیمانداران کە هەموو یەک مەڕجەعمان هەیە کە قوڕئانە وفەرموودە کە بەیانی قوڕئانە ویەک قیبلەمان هەیە وئەو قوڕئانە داوای خۆشەویستی یەکترو یەکڕیزی وهاوکار

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,350 دینار
100 یۆرۆ
159,216.00 دینار
100 پاوه‌ند
186,000.00 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
2.59 دینار