« باش و جاش »
- لەم هەرێمە خێرلەخۆ نەدیوە ، ئەگەر کەسێک ناوی کوڕەکەی بنێ محەمەد یان ئەحمەد ، ئەوە تەعریبە ! کەچی وابڕوات ناوی بیانی ڕۆژئاوایی جێ بەناوی کوردی لەق دەکات.
- ئەگەڕ خەڵکێک بڵێ با موچەکانمان بخرێتە سەربەغداو ،لەسەر بانکە فیدراڵیەکان ئەژمارمان بۆکرێتەوە ، ئەوە جاشایەتیە ! بەڵام زۆربەی پلەباڵاکانی هەرێم لەهەموو حیزبەکان، موچە لەبەغدا وەردەگرن و چەندین ساڵە لەسەر بانکە ئێراقیەکان موچە وەردەگرن.
- ماوەیەک ئەیانوت با دارخورما لەکوردستان نەچێنرێ ، هی عەرەبە ! کەچی پڕ شارەکان کراوە لەدارخورماو ڕۆژانە لەباشورەوە بەترێلە دارخورما دەهێنرێتە نێو پایتەختەوە و شەقامە سەرەکیەکانی پێ دەڕازێنرێتەوە.
وازەویە بەکەڵکە کانی کوردستانیش لەلایەن بەرپرسان و دەسڕۆیشتوانی سلێمانی و هەولێرەوە دەکرێنە ڤیلاو شوققەو
بە سەرمایەدارو بەرپرسانی عەرەب دەفرۆشرێن !
لێرە تەنها دوو ناونیشان هەیە ، (باش و جاش).
ئەوەی لەگەڵ ئەو دووحیزبە بێ ،لای ئەوان باشەو نیشتمانپەروەرە ، ئیتر با کۆنە موستەشارو ئەنفالچییش بێ . ئەوەیشی لەگەڵیان نەبێ و ڕەخنەیان لێبگرێ ، ئەوە جاشە ،با کەسوکاریشی ئەنفالکراو بن و خۆیشی پێشمەرگەی کۆن بێ.