هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

ئەمڕۆ پێنج شەممە 23ـی ئایاری 2024 لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە دابەزین کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە 81 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە 81 دۆلار و 41 سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 76 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە 77 دۆلار و 57 سەنت بوو.

ترسی بەردەوامی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و رێژەی سوود لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بووەتە هۆی لاوازبوونی خواست لەسەر نەوتی خاو، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,700 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار