وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، پێشوازی له بڕیاری وڵاتانی نه‌رویج، ئێرلاندا وئیسپانیا ده‌كه‌ن بۆ داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه ئاماژه به‌وه كراوه، عێراق پێشوازی له بڕیاری وڵاتانی نه‌رویج، ئیسپانیا و ئێرلاندا ده‌كات بۆ داننان به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین ،چونكه ئه‌م بڕیاره هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌و چه‌سپاندنی ته‌واوی مافی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوی فه‌ڵه‌ستین كه چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن ئیسرائیلی داگیركاره ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، داوا سه‌رجه‌م له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كراوه، هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی نه‌رویج، ئیسپانیا و ئێرلاندا بنێن و، دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا بنێن.
دوێنی هه‌رسێ وڵاتی نه‌رویج، ئێرلاندا و ئیسپانیا به فه‌رمی ناساندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینیان ڕاگه‌یاندو، بڕیاریاندا دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا بنێن، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌لایه‌ن فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه‌وه پێشوازیی گه‌رمی لێكرا و، هاوكات توڕه‌یی ئیسرائیلی لێكه‌وته‌وه.