مەڵبەندی (5)ـی هەڵەبجەی یەکگرتوو رایدەگەیەنێت، "پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆمان دەردەبڕین کە رۆژی کیمیابارانی ھەڵەبجە 3/16 وەک پشووی فەرمی لەسەرتاسەری عیراق ناسێنرا ."
بەبۆنەی پشووی فەرمی لەسەرتاسەری عیراق لە رۆژی کیمیابارانی ھەڵەبجە 3/16 مەڵبەندی (5)ـی هەڵەبجەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە بڵاوكراوەیەكدا رایدەگەینێت، خۆشحالین بە بڕیارەكە و ئومێد دەکەین لەلایەن حکوومەتی ھەرێمیش بڕیارەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردن"
ئاماژە بەوەشكراوە،" ئومێد دەکەین لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕیارەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردن"
ئەوەش خراوەتە روو،"چاوەڕوانی پڕۆژە یاسای بەپارێزگا بوونی هەڵەبجە و قەرەبووی خەڵکەکەی دەکەین کەلەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە لەنزیکترین کاتدا پەسەند بکرێت."