كەتائیبی قەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند: ئەمرۆ نزیكەی 10 سەربازی سوپای زایۆنی لەباكوری شارۆچكەی بەیت حانون لەباكوری كەرتی غەززە بە ئامانج گیراون و لەنێوان كوشتن وبرینداری دا پێكاون.
قەسام رایگەیاندوە: بەرەبەیانی ئەمرۆ لە ئۆپەراسیۆنێكدا جەنگاوەرانمان توانیویانە هێزێكی سوپای زایۆنی كە لە 10 سەرباز پێكهاتووە بخەنە نێو بۆسەیەكدا، و بەبۆمبێكی بروسكە وئاراستەكردنی بۆمبی دەستی بەئامانج بگرن.
ئاماژەی بەوەكردوە: دوای گەیشتنی هێزی رزگاركەری زایۆنی، جارێكی دیكە جەنگاوەرانمان بۆمبێكی دیكەیان پێدا تەقاندوتەوە وبەهۆیەوە ئەو هێزەیان خستووەتە نێوان كوشتن وبرینداری دا، وئاشكراكردوە: هێرشەكەیان لەنزیك قوتابخانەی زراعە لە باكوری شارۆچكەی بەیت حانون لەباكوری كەرتی غەززە بووە.
هەروەها جەنگاوەرانی قەسام دوو بلدۆزەری سەربازی لەجوری دی 9 بە موشەكی ئەلیاسین و بۆمبی شۆواز لە گەرەكی بەرازیل لەسەر سنوری نێوان فەڵەستین ومیسر لەباشوری رۆژهەڵاتی شاری رەفەح بەئامانج گیراون.
هەروەها دوێنێ رۆژی سێ شەممە جەنگاوەرانی قەسام و سەرایا ئەلقودس پێنج دەبابەی سوپای زایۆنیان لە میحوەرەكانی جەنگ لە نێو كەرتی غەززە دا بەموشەكی ئەلیاسین لەنێوبراون.