دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 22ی ئایاری 2024، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن، پێشوازیكرد لە فرانسێسك لاناو بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە هەرێمی كوردستان.
لەدیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كرا، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو داوای كرد كە نوێنەرانی یۆنامی لە عێراق هەموو هەوڵ و فشارەكانیان لەسەر بەرپرسانی هەرێم زیاد بكەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە زووترین كاتدا ئەنجام بدرێت، چونكە ئاماژەكان وایی دەردەخەن كە هەڵبژاردن لە 10ی حوزەیران ئەنجام نادرێت.
لەلایەن خۆیەوە فرانسێسك لاناو، بەرپرسی نوسینگەی یونامی لە هەرێمی كوردستان ڕۆڵی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی لەگۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێم بەرزنرخاند.