وه‌زیری دارایی وئابوری حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی راده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتییه‌كان گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن.
وه‌زاره‌تی دارایی وئابوری هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: له‌میانى كردنه‌وه‌ى خولێك بۆ فه‌رمانگه‌كانى ته‌مویل زاتى له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ته‌كان، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى وئابورى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم رایگه‌یاندوه: له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هاتۆته ئاراوه پێویسته به‌زوترین كات ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی تمویل زاتین جیابكرێنه‌وه و هاوشێوه‌ی عێراق كار به‌سیسته‌می ژمێریاری تایبه‌ت به تمویل زاتی بكه‌ن.
وه‌زیرى دارایى راشیگه‌یاندوه: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ى ڕاده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتیه‌كان گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن به‌پێی یاسای بودجه ویاسای ئیداره‌دانی دارایی وله‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕو: خولی تمویل زاتی له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی وه‌زاره‌تی دارایی وئابوری بۆ فه‌رمانبه‌رانی ژمێریاری فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌هه‌ولێر وسلێمانی ودهۆك به‌رده‌وام ده‌بێت.