به‌پێى راپۆرتى میدیاكانى به‌شێك له وڵاتانى ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا، له‌نێویشیان دا ئیرله‌ندا و ئیسپانیا تاوتوێى دانپێدان به ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین ده‌كرێت له 21ى ئایارى ئه‌م ساڵ دا.
به‌تۆرى رادیۆ وته‌له‌فۆیۆنى ئیرله‌ندا، له‌نێوان ئێرله‌ندا و ئیسپانیا و سلۆڤینیا و ماڵتا په‌یوه‌ندیى زۆرى ئه‌نجامدراوه له‌باره‌ى دانپێدان به ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینى.
لایخۆیه‌وه مایكڵ مارتن، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه و به‌رگرى ئیرله‌ندا، بۆ تۆرى میدیایى ئیرله‌ندا رایگه‌یاندوه: دانوستانه‌كان له‌باره‌ى دانپێدانان به ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینى به شێوه‌یه‌كى كرداره‌كى به‌رده‌وامن.
مارتن ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه: هه‌ندێك له وڵاتانى ئه‌ندام له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌وانه‌ش ئیرله‌ندا و ئیسپانیا له 21ى ئه‌م مانگه به فه‌رمى دانپێدان به ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین ده‌كه‌ن.
هه‌ر یه‌كه له ئیرله‌ندا وسلۆڤینیا وماڵتا و نه‌رویج پشتیوانى له‌و ده‌ست پێشخه‌رییه‌ى دان پێدان به ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن ئیسپانیاوه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.
له‌ئێستا دا ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن 8 ئه‌ندام له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا دانى پێدا نراوه، كه هه‌ر یه‌كه له بولگاریا، بۆله‌ندا، تشیك، رۆمانیا، سلۆڤاكیا، مه‌جه‌ر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى باشوورى قوبرسى رۆمى و سوید.
پێشتریش جۆرێب بۆریل نوێنه‌رى باڵاى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه و سیاسه‌ته ئه‌منییه‌كان ئاشكرایكردبوو: پێشبینى ده‌كرێت به‌شێك له‌وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا به فه‌رمى دان پێدان به ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین بكه‌ن.