به‌رپسێكی باڵای ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه بانكی تی بی ئای عێراق چووه‌ته ناو سیسته‌می "هه‌ژماری من" به‌ڵام ده‌شڵێت: به‌هۆی هه‌ندێك كه‌س كه‌ده‌یانه‌وێت ڕێككه‌وتنه‌كه شكست پێبهێنن نامانه‌وێت ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرابكه‌ین.
به‌رپرسه باڵاكه كه‌نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند: دادگای فیدراڵی ده‌ستی حكومه‌تی عێراقی به‌ستبوو كه‌جگه له‌بانكی حكومی عێراق نه‌توانێت مووچه بدات، بۆیه تی بی ئای هاتووه‌ته ناو پرۆژه‌ی هه‌ژماری من تا چیتر به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ناردنی مووچه نه‌مێنێت.
ده‌نگى ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات: تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه نه‌یانتوانیوه ئه‌م قسانه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقییه‌وه پشت راست بكاته‌وه.
لێدوانه‌كه له‌كاتێكدایه پرسی چاره‌نووسی "هه‌ژماری من" چه‌ندین هه‌فته‌یه به لێڵی ماوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ژماری من ده‌كاته‌وه، به‌شێك له‌به‌رپرسان وپه‌رله‌مانتارانی كورد له‌به‌غدا ده‌ڵێن: ئه‌مه ڕاست نییه وهه‌رێمی كوردستان ناچاركراوه ده‌ستبه‌رداری سیسته‌مه‌كه ببێت و "ته‌وتین" یان ڕاسته‌وخۆ پێدانی مووچه‌ی كه‌رتی گشتی له‌هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن بانكه فیدڕاڵییه‌كانی عێراقه‌وه بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌بانكی تی بی ئای كه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت ئاماده‌نه‌بوو ڕاسته‌وخۆ به‌شداریكردنی بانكه‌كه‌یان له‌سیسته‌می هه‌ژماری من پشتڕاستبكاته‌وه، ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌رچه‌ندێك بێت، ئێمه ده‌توانین تۆماریان بكه‌ین وهه‌ژماری بانكییان بۆ بكه‌ینه‌وه. تۆپه‌كه له‌گۆڕه‌پانی حكومه‌تی هه‌رێمه وچاوه‌ڕوانی لیستی ناوی فه‌رمانبه‌رانین. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌نزیكه‌وه چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كات وئێمه‌ش چاوه‌ڕێی لیستی فه‌رمانبه‌رانین.
دوێنێ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر ڕایگه‌یاند: بانكی "تی بی ئای" به‌شداری له‌پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" بۆ به دیجیتاڵكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كات.
دوای ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بانكی "تی بی ئای" ده‌ڵێت: له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوون به‌بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی وبه‌فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی به‌شداریكردنی بانكی "تی بی ئای" له‌پرۆسه‌ی ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، وه‌فدێكمان له‌پارێزگای هه‌ولێر كۆبووه‌وه، له‌باره‌ی میكانیزمی ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.