شه‌وی رابردوو كاتژمێر 9:00 شه‌و ئاگر له بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و دوای زیاتر له 4 كاتژمێر له هه‌وڵه‌كانی تیمی ئاگركوژێنه‌وه توانرا ئاگره‌كه به‌ته‌واوی كۆنتڕۆل بكرێت.
له‌باره‌ی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند، بەشێک لە دووکانداران بە پەردە دووکان و کەلوپەلەکانیان دادەپۆشن و تەشەنەکردنی ئاگرەکە بەشێکی بەهۆی ئەمەوە بوو و تەسکی شوێنەکە و قەرەباڵخی خەڵک و میدیاکاران کۆنتڕۆڵکردنەکەی زەحمەت کرد.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كان زیاتر له 350 دووكان سوتاون و زیانی زۆر به‌ر كاسبكاران و دوكاندارانی بازاڕی قه‌یسه‌ری له هه‌ولێر كه‌وتووه.
زیاتر ئه‌و دوکانانە سوتاون كه قوماش فرۆش و بەرگدروو و زێڕنگرو شوێنی فرۆشتنی جلی منداڵان و ئافرەتان و کۆزمەتیک بوون.
جێگای باسه كه لە ماوەی ئەمساڵدا چوار جار ئاگر لە شوێنی کاسبکارانی شاری هەولێر کەوتوه‌تەوە کە زیانێکی زۆری بە کاسبکاران گەیاندووە.
لە 27ـی شوباتی 2024، ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە.
دوای ئه‌و له 7ـی نیسانی 2024، دووبارە جارێکی دیکە بازاڕی بازاڕی لەنگە سوتا.
هه‌روه‌ها له 9ـی ئاداری 2024، لە پشەسازی باکور لە شاری هەولێر کۆگایەکی فرۆشتنی کەل و پەلی بیناسازی سوتا کە بووە هۆی زیانی دە میلۆن دۆلار بە خاوەنەکەی.
هه‌روه‌ها له 24ـی نیسان 2024 ئاگر له كه‌پره‌كانی پێش بازاڕی نیشتیمان له هه‌ولێر كه‌وته‌وه و زیانی زۆری به كاسبكاران گه‌یاند
شه‌وی رابردووش 5ـی ئایاری 2024، بازاڕی قەیسەری هەولێر گڕی گرت و دوای زیاتر لە چوار کاتژمێر توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.