دوای ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم و ناوه‌ند بۆ به‌شداریكردنی بانكی بازرگانی عێراق (TBI) له پڕۆسه‌ی ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، ئه‌و بانكه داوا له‌وه‌زاره‌تی دارای هه‌رێم ده‌كات له‌ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌وه ده‌ست به ته‌وتین ده‌كات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بانكی (TBI)ـی عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: داواده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت وبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان ئاگادار بكاته‌وه له‌ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌وه له‌ڕێگای بانكه‌كه‌یانه‌وه ده‌توانن ده‌ست به به‌بانكی كردنی مووچه‌كانیان بكه‌ن.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم له نووسراوێكدا بۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕایگه‌یاندووه: به‌رێزتان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه له‌رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وبانكی بازرگانی عێراق (TBI) له‌پرۆسه‌ی (ته‌وتین)ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستان به‌و پێیه‌ی ئه‌و بانكه، بانكێكی حكومی فیدراڵیه.
ئه‌و نووسراوه هاوپێچی نووسراوێكی تری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمى كوردستانه كه ئیمزای ئاوات شێخ جه‌نابی وه‌زیرى دارایى له‌سه‌ره، وئاراسته‌ی بانكی بازرگانی عێراقی كردووه و ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بێته ناو (هه‌ژماری من)ه‌وه.
هاوكات سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له‌دواكۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دوو بڕیاری زۆر باش دراون، كه‌یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه حكومه‌ت ئاماده‌یه داهاته نانه‌وتییه‌كان به‌پێی رێكاره یاساییه‌كان بنێرێت بۆ به‌غدا، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه، ئاساییه لای حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌رێگای بانكی (TBI) ته‌وتین بكرێت.