گوستاڤۆ پیترۆ، سه‌رۆكى كۆلۆمبیا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ى په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌بڕێت و ئه‌مرۆ رۆژى پێنج شه‌ممه بریاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى به‌رده‌وامى جه‌نگى ته‌ل ئه‌بیب بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه.
له‌میانى گۆتارێكدا، له‌ئاهه‌نگێكى رۆژى جیهانى كرێكاران دا، گوستاڤۆ پیترۆ سه‌رۆكى كۆلۆمبیا رایگه‌یاند: له‌به‌رده‌م ئێوه، حكومه‌ته‌كه‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك كۆمارى كۆلۆمبیا بۆ رۆژى پێنج شه‌ممه بڕینى په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راده‌گه‌یه‌نێت.
بیترۆ راشیگه‌یاند: بڕینى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌هۆى بۆنى حكومه‌تێك و سه‌رۆك حكومه‌تێكه كه تاوانى جینۆسایدیان ئه‌نجامداوه، وده‌شڵێت: سه‌رده‌مى تاوانى جینۆساید و له‌نێوبردنى گه‌لان له‌به‌رده‌م چاومان ناكرێت دووباره ببێته‌وه. وگوتى: ئه‌گه‌ر فه‌له‌ستین بمرێت، ئه‌وان مرۆڤایه‌تیش ده‌مرێت.
تا ئێستا ده‌سه‌لاتدارانى ده‌وڵه‌تى زایۆنى هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌داوه له‌باره‌ى بڕینى په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانى كۆلۆمبیا له‌گه‌ڵ ته‌ل ئه‌بیب.
هه‌روه‌ها كۆلۆمبیا داوایكردوه بچێته رێزى دۆسیه‌ى باشوورى ئه‌فریقا له‌دادگاى تاوانه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى له‌دژى ئیسرائیل به‌هۆى ئه‌نجامدانى تاوانى جینۆساید له كه‌رتى غه‌ززه.