هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای "دژە جوولەکە"ی پەسەند کرد

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی دژە جوولەکەی پەسەند کرد کە ئەگەری ھەیە لە ڕێگای ئەو پڕژۆەیاسایەوە، کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان لە زانکۆکانی ئەمریکا بھێندرێت، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی خۆپیشاندانەکان دژبە جوولەکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵ کەوتوون لە دانیشینی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پڕۆژەیاسای "دژە جوولەکە"خراوەتە دەنگدانەوە و بە ٣٢٠ دەنگی بەڵێ بەرامبەر ٩١دەنگی نەخێر، پڕۆژەیاساکە پەسەندکراوە.

لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، مایک جۆنسۆن لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە ھەوڵێکی زۆری داوە بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە، بانگەشەی ئەوەی کرد، ئەو خۆپیشاندانانەی کە بۆ پاڵپشتیکردن لە فەڵەستین لە زانکۆکانی ئەمریکا ئەنجام دەدرین، خزمەت بە "دژە جوولەکە" دەکەن، ھەروەھا ڕەخنەگرتن لە جوولەکەکان زیاد دەکات.

پڕۆژەیاساکە داوا دەکات کە وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکا "دژە جوولەکە" کە لەلایەن ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ یادکردنەوەی ھۆلۆکۆستەوە پەسەندکراوە، لەسەر ئەو بنەمایە بۆ خۆپیشاندانەکانی ناو زانکۆکان پێناسە بکات.

ھاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەربە فراکسیۆنی کۆمارییەکان، مات گەییتز و ژمارەیەک ئەندامی دیکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ڕایانگەیاند پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای "دژە جوولەکە"، لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە، دەبێتە مایەی سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین لەو وڵاتە.

ئەگەر پڕۆژە یاسایەکە، لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە پەسەند بکرێت، ئەو مشتومڕی زیاتری لەبارەی ئازادی ڕادەربڕین و مافی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە ئەمریکا لێ دەکەوێتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار