هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

یەكگرتوو، یەكێتی، كۆمەڵ و نەوەی نوێ: دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەكەینەوە

فراكسیۆنەكانی یەكگرتوو و یەكێتی و كۆمەڵ و نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دژی هەوڵەكانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و بە توندی ئەو هەوڵە ڕەتدەكەنەوە.

لە راگەیەندراوە هاوبەشەكەدا فراكسیۆنەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری و یەكێتی نیشتیمانی و نەوەی نوێ بە توندی هەموو هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەتدەكەنەوە كە بڕیارە لە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و رایدەگەیەنن: سێجار لەسەر خواستی پارتێكی سیاسی و وەك تەحەدایەكی تەواوەتی یاسا و دەستوور و مەرسوومەكانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و بڕیارەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان، وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دواخراوە.

ئەو چوار فراكسیۆنە كوردیە دەشڵێن، هەڵبژاردن ئستیحقاقێكی دەستوری و یاسایی خەڵكی كوردستنە، مافی هیچ پارتێكی سیاسی نییە كە دەسەڵاتی ئەمنی و سەربازیی خۆی بەكاربهێنێت بۆ سەپاندنی ئەمری واقع و یاخیبوون لە یاسا و بریارەكان.

فراكسیۆنەكانی یەكگرتوو و كۆمەڵی دادگەری و یەكێتی و نەوەی نوێ داوا لە دەسەڵاتە فیدراڵییەكانی عێراق دەكەن هەر لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی وەزیران و دادگای فیدراڵی و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رووبەڕووی ئەم هەوڵانە ببنەوە و گرەنتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن لە وادەی دیارییكراوی خۆیدا لە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ.

ئەم راگەیەندراوەی فراكسیۆنە كوردیەكانی پەرلەمانی عێراق كە تەنها فراكسیۆنی پارتی واژۆی نەكردووە، دوای هەوڵەكانی چەند رۆژی رابردووی سەرۆكی هەرێم هات كە لە بەغدا هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی داوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار