ڤاڵڤێردی پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بایرن میونشن له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: من زۆر متمانه‌م به تیپه‌كه‌م هه‌یه و ده‌مانه‌وێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین، بۆ ئه‌وه‌ش گه‌شتی میونخمان كردووه.
فیدریكۆ ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوایی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایگه‌یاند: دڵخۆشم به‌وه‌ی ئه‌مساڵ له چه‌ند یارییه‌ك به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریم كردووه ئه‌مه‌ش بۆ من و هه‌ر یاریزانێكی تر گرنگه، یاریكردن له ریال مه‌درید پڕ له ركابه‌رییه هه‌موو یاریزانێك ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتوو بێت له‌و ركابه‌رییه بۆ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌شی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
ڤاڵڤێردی ووتیشی: كاتێك هه‌یه ده‌بێت شانازی خۆت بخه‌یته لایه‌ك و وا دابنێیت كه ئاماده نیت بۆ شتێك، له‌یاری مانسیتی هه‌ستم به ماندووبوون ده‌كرد و به ستافی ته‌كنیكیم گوت كه من ئاماده نیم هه‌وڵی زیاتر بده‌م، هه‌ست ده‌كه‌م ئێستا له ڕووی ده‌روونییه‌وه ئاماده‌م بۆ ئه‌وه‌ی باشتر پێشكه‌ش بكه‌م.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، من زۆر متمانه‌م به تیپه‌كه‌م هه‌یه، وه ده‌بێت ڕێز له ڕكابه‌ره‌كانی به‌رده‌ممان بگرین، به‌ڵام به متمانه‌ی ته‌واو به یاریزانانی ناو تیپه‌كه‌مان به‌ڕاستی ده‌مانه‌وێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین، بۆ ئه‌وه‌ش گه‌شتی میونشنمان كردووه.
باسی له‌وه‌شكرد، له هه‌موو شتێك‌دا ئه‌نشلۆتی ڕاهێنه‌ر گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه بۆ من، ئه‌و بیرۆكه‌ی ڕوونی پێبه‌خشیم كه چی ده‌وێت و چی ده‌توانم وه‌ك یاریزانێكی تۆپی پێ پێشبكه‌وم، هه‌وڵده‌ده‌م هه‌موو هه‌وڵێك بده‌م، فێربووم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ساتانه به‌رز نرخێنێت كه یاریزانێك ده‌بێت خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ر ده‌یه‌وێت بگونجێنێت.