دوای كۆتاهاتنی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی هه‌ژده‌ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی له پیێشه‌نگی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بمێنێته‌وه.
له جه‌وله‌ی هه‌ژده‌ی یاریه‌كاندا، كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌یاندا بونه میوانی یانه‌ی ئیتیساڵات و دوای ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون و به خاڵێك یاریگه‌یان جێهێشت و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌كان توانیان كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 33 خاڵ زیاد بكه‌ن و له لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بمێننه‌وه.
ئه‌مه‌و یانه‌ی گه‌رمه به 31 خاڵ دووه‌مه و هه‌روه‌ك مه‌صافی جنوب به 28 خاڵه‌وه پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی گرتووه.
ته‌واوی ئه‌نجامی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی هه‌ژده و ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و خشته‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی نۆزده.