ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی پەسەند كرد و هەڵبژاردنی سەرۆكیشی دواخست.
لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا كە 170 ئەندام تیایدا ئامادەیبوون، چەند پڕۆژەیاسایەك گفتوگۆیان لەسەر كرا و بەكۆی دەنگیش پرۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی پەسەند كرا.
بەپێی هەموارەكە ئەو كەسەی تۆمەتی لەشفرۆشی یان هاوڕەگەزبازی بەسەردا ساغ ببێتەوە لەنێوان 10 - 15 ساڵ زیندانی دەكرێت ، هەروەها ئەو كەسەی بانگەشە بۆ ئەو تاوانانە دەكات بە 7 ساڵ زیندانی و سزای دارایی لەنێوان 10 - 15 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
هەرچەندە ئەمڕۆ بڕیاربوو لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكێكی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت بەڵام دواخرا.