هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بانگەوازی ئەفریقای باشوور بۆ لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و گشتگیر لەبارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە غ-ە-ز-ز-ە

کۆماری ئەفریقای باشوور، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد لێکۆڵینەوەی بەپەلە و گشتگیر لە بارەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە دەستپێبکات کە لەغەززە دۆزراونەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی هاریکاریی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە نەخۆشخانەکانی ناسر و شیفا لە غەززە مەترسیدارە و، ڕایگەیاند: "ئەم بەڵگە مەترسیدارە بەپێویستی دەزانێت لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و گشتگیر بکرێت بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و لێپرسینەوە".

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی ئیسرائیل کە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە، بڕیارەکانی دادگای لاهای بە هیچ داناوە و بێ سزاش ماوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە بەڵگەکان سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی سەر خەڵکی مەدەنی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاماژە بە تاوانی جەنگ و کۆمەڵکوژیی دەکەن و، ڕایگەیاند: "داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەین کار بکات بۆ ئەوەی تاوانباران بدرێنە دادگا".

دوای کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە شاری خان یونس، لە ١٩ی نیسانەوە تا ئێستا، ٢٨٣ تەرم لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە کۆمەڵگەی نەخۆشخانەی ناسر دۆزراوەتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار