بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایدهگهیهنێت،"کاتژمێر 6:15ی ئێوارەی 23-4-2024، تیمێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر بەدواداچوونی دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی کرد.
ئاسایشی هەولێر وتیشی،"لە دەوروبەری شارۆچکەی عەنکاوە، داواکراوەکان رووی چەکەکانیان ئاراستەی هێزەکانی ئاسایش کرد و کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بەسەختی بریندار بوو."
دهشلێت،" لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانمان، یەکێک لە داواکراوەکان کوژرا و ئەوی تریان دەستگیر کرا. لێکۆڵینەوە بەردەوامە"