یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەردەوامە لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکانی خۆی لەسەر زەرورەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیایکراوی خۆیدا.
یەکگرتوو هیچ کات لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکان نەبووە و ئەمەشی بەکردەوە سەلماندووە، یەکەم فراکسیۆنبوو لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی لە پەرلەمانی کوردستان کشایەوە.
ئێمە هەڵبژاردن بە مافیکی دەستووری و ئیستحقاقێکی سیاسی خەڵکی کوردستان دەزانین و تاکە رێگەشە بۆ گێڕانەوەی شەرعیەتی یاسایی بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەتداری.
یەکگرتووی ئیسلامی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەکان و دژی هەر هەوڵێکیشە کە بیەوێت لەوە زیاتر هەڵبژاردنەکان دوابخات.
دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
23\ 4\2024