دەزگای لوتکە رایگهیاند، بەلەمێک بە 110 کۆچبەرەوە لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی ژێر ئاو کەوت و پێنج کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردهوه، لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی پێنج کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و منداڵێک لەنێو ئەو پێنج کەسدا هەیە کە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممەدا ژێر ئاو کەوتوون.
ئهوهشیانخستوهتهڕوو، پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا ڕایگەیاندووە قوربانییەکان هەوڵیانداوە بە بەلەمێکەوە بگەنە بەریتانیا کە 110 کەسی هەڵگرتبوو.
باسیان لهوهشكرد، بەهۆی جووڵەی سەرنشینانی بەلەمەکە کە قەرەباڵغ بوو، سێ پیاو و ژنێک و منداڵێک گیانیان لەدەستدا و بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوتووە.
ئاشكراشیانكرد، تا ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە و چەندین ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن لە ئارادایە.