هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی ئیدارەی سۆران بەیاننامەیەکی ناڕەزایی بڵاو دەکەنەوە

بەشێک لە ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارانی ئیدارەی سۆران بایکۆتی یادی ڕۆژی ڕۆژانامەگەری کوردی دەکەن و بەیاننامەیەکی ناڕەزایی بلاو دەکەنەوە
دەقی بەیاننامەكە:

بۆ / ڕای گشتی و سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
بابەت / بایکۆت

ئێمە سەرجەم ئەو ڕۆژنامەنوسانەی کەلەخوارەوە ناومان هاتووە، بایکۆتی چالاکی ئەمڕۆی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین کە بەبۆنەی یادی ١٢٦ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیەوە ڕێکیانخستووە، ئێمە پێمان وایە کە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جیاوازیەکی زۆر لەنێوان ڕۆژنامەنوساندا دەکرێت و کەسیش ناتوانێت ئینکاری لەوەدا بکات ! بەجۆرێک دەسەڵاتی ئەم دەڤەرە پێی وایە تەنها ئەوانەی لە دەزگاکانی خۆیان یان حزبی سەر بەدەسەلات کاردەکەن بۆیان هەیە کاری ڕۆژنامەوانی بکەن .

بۆیە چیتر باوەڕ بە بانگهێشتی پڕ لە موجامەلەی بەرپرسان ناکەین، دەمێکە کاتی قسەی باق و بریق بەسەرچووە، دەمانەوێت لەئاستی کرداریدا چاو بە هەڵوێستەکاندا بخشێننەوە و ڕێزی زیاتر لە ئێمە و لە پیشەکەمان بگرن، چونکە ئێمە هۆکاری پێشخستنی دەڤەرەکەمانین نەک مایەی شێواندن و تێکدان!!!

بەربەستەکان لەبەردەم کارەکانی ئێمەدا زۆرن و ڕۆژ بەڕۆژ ئازادی کاری ڕاگەیاندن بەرتەسکتر دەبێتەوە، ڕۆژانە ڕووبەڕووی گرفت دەبینەوە بۆیە لەبەر ئەو هۆکارانەی خوارەوە بایکۆتی چالاکی سەندیکاو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین .
١-ڕۆژ دوای ڕۆژ پێشێلکاری بەرامبەر بە بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی ئەو دەڤەرە زیاتر دەبێ .
٢-لەپێدانی زانیاری ڕێگەپێدان بۆ ڕومالی هەر کارو چالاکیەک یان لەناو دەزگایەکی حکومی بەردەوام جیاوازی و جیاکاری دەکرێت بۆ هەندێک کەنال ئازادی تەواو هەیە و بۆ هەندێکیان بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدان نیە.
٣-لەبەشێکی زۆری کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکاندا بەشێکی کەنالەکان و ڕۆژنامەنوسان بێ بەش دەکرێ و جیاوازی لە بانگێهشتکردنیان دەکرێ.
٤-لەهەرچی چالاکی و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەزگا ئەمنیەکان هەیە تەنیا چەند کەنالێکی دیاری کراو بانگهێشت دەکرێن .
٥-ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە داوا دەکەین دیدارێکی کراوە لە نێوان ڕۆژنامەنوسسان و دەزگا ئەمنیەکان ئەو دەڤەرە بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر ڕێک بخرێت بەلام نە نووسینگەی سۆرانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان نە ئیدارەی سۆران بەدەم ئەو داواکاریەمانەوە نەهاتوونە و کاریان بۆ نەکردووە.

لێرەشەوە داوا دەکەین سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و ڕێکخراوەکانی داکۆکی کار لە ڕۆژنامەنووسان و ئازادی کاری میدیایی لەبەرامبەر ئەو پێشێلکاری و جیاوازییانە بێنە دەنگ و ئێمە
بەم یاداشتە ناڕەزایەتی خۆمان بە خەڵکی کوردستان بەگشتی و سنورەکەمان بەتایبەتی دەگەیەنین.

١-یونس حمد - ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر

٢-ئامانج وەرتی - ڕۆژنامەنووس
٣- زۆسک باڵەک.. پەیامنێر و ڕۆژنامەنووس

٤-اسماعیل عوسمان .پەیامنێر و ڕۆژنامەنووس

٥-ئازاد ئۆمەراوەیی .پەیامنێر و ڕۆژنامەنووس

٦-ولات حسن …ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر

٧-رفعت محمد ..ڕۆژنامەنووس و کامیرەمان

٨-سەرهەنگ قاسم.ڕۆژنامەنووس
٩-ئاسۆ وەرتی .ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر

١٠-عبدالواحید مشیر ..ڕۆژنامەنووس و کامیرامان

١١-ئاکام غەفور..ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر

١٢-سەرهەد عبدالله …ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر

١٣-حکیم محمد ..ڕۆژنامەنووس

١٤-فەرهاد محمد ..ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر

١٥-زیرەک محمد …کامیرامانی گەلی کوردستان

١٦-کەریم کەیفی …ڕۆژنامەنووس و پەیامنێر

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار