به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، بریاره له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو دا له‌وه‌زاره‌تى دارایى عێراقه‌وه موچه‌ى مانگى نیسانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه بكرێت وده‌ست به‌دابه‌شكردنى بكرێت.
دواى ناردنى لیستى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، بریاره له‌هه‌فته‌ى داهاتوو دا پاره‌ى موچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
دواى گه‌یشتنى پاره‌كه له‌به‌غداوه، وه‌زاره‌تى دارایى وئابوورى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه بكرێت، به‌ڵام پله به‌رزكردنه‌وه پێده‌چێت له مانگى داهاتوو دا ده‌ست پێ بكات.
لایخۆیه‌وه، د. فازڵ نه‌بى بریكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا راگه‌یاندوه: ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق له‌خۆیه‌وه كار ناكات وپابه‌نده به‌یاساوه، وموچه‌ى مانگى نیسان ده‌نێرێت و دابه‌ش ده‌كرێت، وده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌رێم جوڵه‌یه‌ك نه‌كات پێده‌چێت بۆ موچه‌ى مانگى ئایار و حوزه‌یران و دواتر كێشه بۆ موچه دروست ببێت، بۆیه هه‌ژمارى من ره‌تده‌كرێته‌وه وحكومه‌تى عێراق متمانه‌ى پێ نیه.
له 21ى مانگه‌وه، وه‌زاره‌تى دارایى عێراق باسى له‌وه‌كردوه: له‌به‌شى ژمێریارى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ستكراوه به رێكاره‌كانى دابینكردنى پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت و ئه‌ندامانى هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ مانگى نیسان، و وه‌زاره‌تى دارایى عێراق جه‌خت له بریارى دادگاى فیدراڵى ده‌كاته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى پرسى ته‌وتین وداواش ده‌كات ده‌ست به‌پرۆسه‌كه بكرێت، ئه‌گه‌ر نا كێشه‌ى دابه‌شكردنى موچه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.