کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید پێی وایە هەڵوێستەکانی ناوبژیوانی ئیل کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە جێی مشتومڕ نین، ئاماژە بەوە دەکات کە تیپەکەی تا دوا سات شەڕیان کردووە.
ئەنچیلۆتی لە میانی لێدوانەکانی بۆ ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانیدا ڕایگەیاند: "هیچ هەڵوێستێکی مشتومڕاوی ناوبژیوانم نەبینی، بۆ من هیچ لێدوانێک لەسەر بانگەوازەکانی بەرشەلۆنە نادەم بۆ ئەوەی گۆڵێک تۆمار بکرێت، هیچ وێنەیەکی ڕوون نییە. وەک بۆ لێدانی سزاکەمان، سەیری کردم و پێدەچێت بە تەواوی ڕوون بێت." .
ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یارییەکە زۆر یەکسان بوو بەرامبەر بەرشەلۆنەی بەهێز، کە هەموو شتێکی بەخشی بۆ ئەوەی شەڕ بۆ لالیگا دەستپێبکاتەوە، ئەوان دووجار پێشکەوتن، بەڵام تا دوا سات شەڕمان کرد، لە کۆتاییدا گۆڵەکەی بێلینگهام هات.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سەرکەوتنێکی گرنگ بوو، و لە پێگەیەکی زۆر باشدا لە خولەکەدا بەجێهێشتین.
لە کۆتاییدا وتی: تیپەکە هەفتەیەکی لەبیرنەکراوی بەسەر برد، منیش زۆر شانازی بە یاریزانەکانەوە دەکەم دوای کاردانەوەیان لە دوو یاری زۆر سەختدا (مانچستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ)، دڵخۆشین، و جۆش و خرۆشێکی زۆرمان هەیە.