ڕاوێژکاری راگهیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران رایگهیاند: عێراق زیاتر لە 20 ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا واژۆ دەکات، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە هەردوو حکومەت ڕێگەچارەی ڕاستەقینە بۆ پرسی ئاو پەرەپێدەدەن.
زیا ئەلنەسری ڕاوێژکاری راگهیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: عێراق زیاتر لە 20 ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا واژۆ دەکات وئەم ڕێککەوتنانە لە سێ میحوەری بنەڕەتیدا کورت کراون، کە بریتین لە ئاسایش، ئابووری و ئاو.
ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەری ڕاستەقینە لەبواری ئاسایشدا پەرەی پێدەدرێت، کە پێشتر تیشکیان نەخراوەتە سەر و چارەسەر نەکراون، ههروهها هەردوو حکومەت چارەسەری ڕاستەقینە وکردەیی وبەردەوام لەبواری ئاودا پەرەپێدەدەن بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو.
ناوبراو وتیشی: لە بواری ئابووریدا، ڕێگای گەشەپێدان مژاری سهرهكییه، بەو پێیەی ڕێککەوتنێک واژۆ دەکرێت، كهیەکەمینه لە جۆری خۆی، سەبارەت بە پڕۆژەکە و دەستپێکردنی ڕاستەقینەی، ڕوونیشیکردەوە کەگفتوگۆکان نزیکە لە تەواوبوون، بۆیه واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنانە دەبینین.