هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

سەرکۆمار ئەردۆغان بەرەو عێراق بەڕێکەوت

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی ئەنجامدانی سەردانێکی فەڕمی، بەرەو عێراق بەڕێکەوت.

 

لەو سەردانەیەدا، هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و وەزیری ناوخۆ، عەلی یەرلیکایا و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و وەزیری بازرگانی، عومەر بۆلات و وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، عەبدولقادر ئورالئۆغڵو و وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، ئیبراهیم یوماکڵی و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئالپارسلان بایراکتار و وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجی، مەهمەت فاتیح کاجر و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەکی و ئەمنیی، باڵیۆز ئاکیف چاغتای کڵج یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن.

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، سەرکۆمار ئەردۆغان، لە بەغدا لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، عەبدولڵەتیف ڕەشید و سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی کۆدەبێتەوە و، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ سوودانی ساز دەکات و چەند ڕێککەوتنێک لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژوو دەکرێت.

هەر لە چوارچێوەی دیدارەکانیدا، سەرکۆمار ئەردۆغان سەردانی هەولێر دەکات.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار