هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

هاكان فیدان: 20 ڕێككەوتننامە لەگەڵ عێراق، ڕێككەوتنی سەرەتاییان بۆ كراوە

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی سەرەتایی بۆ واژووكردنی زیاتر لە 20 ڕێككەوتننامە لە سەردانی سەركۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق، ئەنجام دراوەو سبەی بە ئامادەبوونی سەركردەكان ئەو رێككەوتننامانە واژوو دەكرێن.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا موریتانییەكەی محەمەد سەلیم مەرزوق، هاكان فیدان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد سەرۆك كۆماری توركیا سبەی سەردانەكەی بۆ بەغدا و دواتر هەولێر دەبێت و لە بەغدا وێڕای كۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، ڕێككەوتننامەكان واژوو دەكەن، وتیشی، لە بەغدا ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق عەبدوللەتیف ڕەشیدیش كۆدەبێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە، وتەبێژی حكوومەتی عێراق، ڕایگەیاند كە سەردانە چاوەڕوانكراوكەی سەرۆك كۆماری توركیا، بۆ عێراق، هەنگاوێكی گرنگە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

باسم عەوادی ڕایگەیاند كە چوار دۆسیەی گرنگ لە بەرنامەی كاری سەردانەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دایە، ئەوانیش، دۆسیەی ئاو، پڕۆژەی "ڕیگای گەشەپێدان" و دۆسیەی ئەمنی پەیوندیدار بە پەكەكە و هەروەها دۆسیەی كاری كۆمپانیا توركییەكان لە عێراق.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار