به‌پێی ڕگهینداروێكی كه‌شناسی هه‌رێم، پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم بارانبارین و هه‌وره بروسكه ده‌ستپێبكات و پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزم ببنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات دوایی بەشێوەیەکی گشتی نمە بارانی پچڕ پچڕ لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت، سبه‌ی دوشهممهش لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران و تاوە باران دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات دوایی بەشێوەیەکی گشتی نمە بارانی پچڕ پچڕ لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت لە دوای نیوەڕۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوە باران و هەورە بروسكه دەبێت و لەکاتەکانی شەودا باران بارین نامینێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، خێرایى با لەسەرخۆ و مام ناوەند ده‌بێت و له‌نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە نزیکەی (3-4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
كه‌شناسی ده‌ڵێت، سبەی دوشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران و تاوە باران دەبێت، لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 30
سلێمانی: 29
دهۆک: 29
زاخۆ: 30
هەڵەبجە: 30
کەرکوک: 32
سۆران: 26
حاجی ئۆمەران: 17
گەرمیان: 34