هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

فراكسیۆنی یەكگرتوو كۆبوونەوەیەكی گرنگی لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی ئەنجامدا

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی گرنگی لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی لەڕۆژی پێنجشەممە 18-4-2024 لەشاری بەغدا ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵیدا تاووتوێی چەند تەوەرەیەكی گرنگیان كرد پەیوەست بە ماف و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەوانەش: پلەی بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان یەتایبەتی و مووچەخۆران بەگشتی و خستنەڕووی ووردەكاری تەواو سەبارەت بە مووچەی خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ ئاشكراكردنی چارەسەری پێویست لەبارەی سێ مووچەی فەوتاوی ساڵی ڕابردوو، ئەمە جگە لە ڕێكارەكانی تەوتینی مووچەخۆران لە هەرێمی كوردستان.
بڕیاریشە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێزان د.موسەننا ئەمین و مامۆستا دارا سێكانیانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو دەرەنجامە گرنگەكانی كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سبەینێ ڕۆژی شەممە 20-4-2024 كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی گەشەپێدان تەنیشت مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتو بۆ ڕایگشتی ڕابگەنن.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار