دواى ئه‌وه‌ى رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هۆی نه‌بوونی رێژه‌ی یاساییه‌وه نه‌یتوانی كۆببێته‌وه، به‌وهۆیه‌ش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا سزای ملیۆنێك دینار به‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌نه‌بوودا بسه‌پێنێت.
بڕیاربوو دوێنێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بیسته‌م دانیشتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانانى ئه‌نجام بدات ، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی و ئاماده‌نه‌بوونی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران دانیشتنه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و له‌كۆی 329 په‌رله‌مانتار 161 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون، بۆ دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ده‌بێت 165 په‌رله‌مانتار له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌دا ئاماده‌بن.
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاویكرده‌وه، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ، فه‌رمانی به فه‌رمانگه‌ی دارایی كردووه بڕی یه‌ك ملیۆن دینار له موچه‌ی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ببڕێت ، كه له‌دانیشتنی رۆژی 17ی نیساندا ئاماده‌نه‌بووه ، كه ژماره‌یان 166 په‌رله‌مانتار بووه.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناوی ته‌واوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌شی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێدا ئاماده‌بوون و ژماره‌یان 161 په‌رله‌مانتاره.