یانهی عەینی ئیماراتی لەدوای 209 رۆژ كۆتایی بە زنجیرە سەركەوتەكانی هیلالی سعودی هێناو لەدوای بردنەوەی 34 یاری لەسەریەك لەسەرجەم پێشبركێكان یەكەمین دۆرانی توش كرد، كاتێك لەیاری چوونی پێشكۆتایی یانەپاڵەوانەكانی ئاسیا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێی بردەوە.
سفیان رەحیمی لەخولەكی شەش گۆڵی یەكەمی بۆ عەین تۆمار كرد، هەمان یاریزان لەخولەكی 26 بەلێدانی سزا گۆڵی دووەمی خۆی و عەینی تۆمار كرد، دوای 12 خولەكی تر سفیان رەحیمی گۆڵی سێیەمی خۆی و تیپەكەی بەلێدانی سزا تۆمار كردوو بووە خاوەنی هاتریك لە یارییەكە گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.
لەخولەكی 49 مالكۆم دی ئۆلیڤێرا گۆڵی یەكەمی هیلالی تۆمار كرد، لەخولەكی 56 كاكۆ بەلێدانی سزا عەینی كردە خاوەن گۆڵی چوارەم، گۆڵی دووەمی هیلالیش لەلایەن سالم دۆسەری لەخولەكی 78 تۆمار كرا.
بریاریشە سێ شەممەی داهاتوو لەیاری گەرانەوە هیلال میوانداری عەین بكاتەوەو ئەمەش یەكەمین دۆران بوو بۆ هیلال لەدوای 21ی ئەیلولی ساڵی رابردوو دەكاتە 209 رۆژ.