هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جەیک سولیڤان ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی سەر ئیسرائیلەوە سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنن.

سولیڤان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆک جۆ بایدن هەماهەنگی لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس و هاوپەیمانانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی کردووە بۆ وەڵامدانەوەی هەمەلایەنەی ئێران، لەو چوارچێوەیەشدا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و، ڕایگەیاند: "ئەمریکا لە ڕۆژانی داهاتوودا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت، لەوانەیش ئەو دامەزراوانە دەگرێتەوە کە پشتیوانی لە بەرنامەی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و وەزارەتی بەرگریی و سوپای پاسداران دەکەن".

هەروەها سولیڤان باسی لەوە کرد کە پێشبینی دەکرێت هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی دیکەش لە دوای ئەمریکا سزا بەسەر ئێراندا بسەپێنن و، ئەوەیشی خستەڕوو کە لە بەرامبەر توانای مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران، واشنتۆن بەردەوامە لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانیی و مووشەکی و سیستمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جەیک سولیڤان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم سزا نوێیانە و ڕێوشوێنەکانی دیکە درێژەیان دەبێت بۆ گوشارخستنە سەر ئێران بۆ کۆنترۆڵکردن و لاوازکردنی توانای سەربازییەکەی.

گرژی ئێران - ئیسرائیل

ئیسرائیل لە یەکی نیساندا هێرشی ئاسمانیی کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، لەو هێرشەدا حەوت کەس کە دووانیان جەنەراڵ بوون لە سوپای پاسداران کوژران.

ئێران هێرشەکەی بە هێرش کردنە سەر خاکی خۆی لە قەڵەمدا و، ئاماژەی بەوە کرد کە وەڵامی دەداتەوە.

لە بەرامبەردا ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە وەڵامی هەر هێرشێکی ئێران دەداتەوە.

ئێران لە ١٣ی نیساندا بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کامیکازە و مووشەکی کروز و بالستی دەستی بە هێرش کرد بۆ سەر ئیسرائیل و، چەند ئامانجێکی سەربازیی بۆردومان کرد.

ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لەو هێرشەدا زۆربەی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆیکەوانەکانی ئێران لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ولاتەکەیەوە خراونەتەخوارەوە، بەڵام بنکەیەکی سەربازیی باشووری وڵاتەکەی پێکراوە.

ڕاگەیاندنی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە حکوومەتی تەل ئەبیب بڕیاریداوە بە شێوەیەکی "ڕوون و کاریگەر" وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکەی ئێران بداتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • چین مانۆڕێکی سەربازیی لە دەوروبەری تایوان دەست پێ کرد

    سوپای چین ڕایگەیاند کە مانۆڕێکی سەربازیی گشتگیریان لە دەوروبەری تایوان دەست پێ کردووە. فەرماندەیی بەرەی رۆژھەڵات سەربە سوپای رزگاریخوازی میللی چین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مانۆڕێکی سەربازیی گشتگیریان لە ناوچەکانی باکوور، باشوور و ڕۆژھە

  • نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

    ئەمڕۆ پێنج شەممە 23ـی ئایاری 2024 لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە دابەزین کرد. نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە 81 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخست

  • قەسام، كوشتن وبرینداركردنی 10 سەربازی زایۆنی لەغەززە راگەیاند

    كەتائیبی قەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند: ئەمرۆ نزیكەی 10 سەربازی سوپای زایۆنی لەباكوری شارۆچكەی بەیت حانون لەباكوری كەرتی غەززە بە ئامانج گیراون و لەنێوان كوشتن وبرینداری دا پێكاون. قەسام رایگەیاندوە: بەرەبەیانی ئەمرۆ لە ئۆپەراسیۆنێكدا

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار