سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ میدیا ئه‌مریكییه‌كان رایگه‌یاند: هیچ راپۆرتێك له‌به‌رده‌ست نیه ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه له عێراقه‌وه موشه‌ك ئاراسته‌ى ئیسرائیل كرا بێت.
محمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه به‌سه‌ردانێك له‌ئه‌مریكایه بۆ میدیاكانى ئه‌و وڵاته ئاشكراى ده‌كات: هیچ راپۆرتێك یان زانیارى له‌به‌رده‌ست نیه كهلهمیانى هێرشه‌كه‌ى ئێران له‌دژى ئیسرائیل، له‌عێراقه‌وه موشه‌ك یان فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان ئاراسته‌ى ئیسرائیل كرابێت.
سودانى راشیگه‌یاند: هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌مان روونه كه رێگه ناده‌ین عێراق بخرێته نێو گۆڕه‌پانى ململانێكان و ئێمه به‌و هه‌ڵوێسته‌ى خۆمانه‌وه پابه‌ندین.
رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو ئێران زیاتر له 300 فرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان وموشهكى ئاراسته‌ى خاكه داگیركراوه‌كانى فه‌له‌ستین كرد له‌دژى ئیسرائیل وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هێرشه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئێران لهدیمهشقى پایته‌ختى سوریا.
هه‌ر له‌دواى هێرشه‌كه، به‌پێى چه‌ند لێدوانێكى سه‌ربازى ئه‌مریكى وئیسرائیلى، ئه‌وه‌یان پشت راستكرده‌وه كه به‌شێك له فرۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كان وموشهكهكان له‌میانى هێرشه‌كه‌ى ئێران بۆ سه‌ر قه‌واره‌ى زایۆنى له‌عێراقه‌وه ئاراسته كراون.