هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئیمارات گه‌وره‌ترین رێژه‌ى بارانبارین له‌ ماوه‌ى 75 ساڵى رابردوو دا تۆمارى كرد

ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیمارات ئاشكرایان كرد: به‌هۆى ئه‌و بارانبارینه‌ى كه‌ سه‌رانسه‌رى وڵاته‌كه‌یانى گرتووته‌وه‌ گه‌وره‌ترین رێژه‌ى بارانبارین له‌ ماوه‌ى 75 ساڵى رابردوو دا تۆماركراوه‌ ولافاو له‌به‌شێكى زۆرى وڵاته‌كه‌ دروست بووه‌.

سه‌نته‌رى نیشتیمانى بۆ كه‌شوهه‌وا له‌ئیمارات رایگه‌یاند: به‌هۆى بارانبارینى به‌خوره‌وه‌ كه‌ سه‌رانسه‌رى وڵاتى گرتووته‌وه‌، گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان راگیراون، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مرۆش ده‌رگاى قوتابخانه‌ ودامه‌زراوه‌ حكومیه‌كان به‌داخراوى ده‌مێنێته‌وه‌.

ئاژانسى هه‌واڵى ئیماراتى بڵاویكرده‌وه‌: له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوو دا، گه‌وره‌ترین رێژه‌ى بارانبارین باریوه‌ كه‌ له‌مێژووى نوێى وڵات دا هاوشێوه‌ى نه‌بووه‌، و به‌شى هه‌ره‌ زۆرى ناوچه‌كه‌ى گرتووته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین رێژه‌ى بارانبارین له‌ دواى ساڵى 1949ه‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: له‌ماوه‌ى داهاتووش دا رێژه‌یه‌كى زیاترى بارانبارین ده‌بارێت، كه‌ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ رووداوێكى جیاكه‌ره‌وه‌ له‌ مێژووى كه‌شوهه‌واى وڵاتى ئیمارات له‌بارینى رێژه‌یه‌كى زۆرى باران دا.

سه‌نته‌رى نیشتیمانى بۆ كه‌شوهه‌وا له‌ئیمارات رایگه‌یاندوه‌: به‌رزترین رێژه‌ى بارانبارین له‌ ناوچه‌ى خه‌تم شه‌كله‌ له‌عه‌ین باریوه‌، و گه‌یشتووه‌ته‌ 254 پۆینت 8 ملیم كه‌ له‌كه‌متر 24 كاتژمێر دا باریوه‌.

هه‌ر به‌هۆى بارانبارینه‌وه‌، ده‌سته‌ى كاروبارى ئیسلامى له‌رێگه‌ى بڵندگوى مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ داوایان كردوه‌ هاوڵاتیان له‌ماڵه‌كانیان نوێژ بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ى كه‌ بۆته‌ هۆى دروستبوونى لافاو وپێویسته‌ هاوڵاتیان له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌وامى قوتابخانه‌ وبه‌شێك له‌ دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كان راگیراوه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار