یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له نێو هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌كه یارییه‌كانی قۆناغی سێهه‌م و دوا قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2024 ده‌ست پێده‌كات.
بڕیاره ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 22ی نیسانی 2024 له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ به یاری نێوان هه‌ردوو تیمی باله‌ی یانه‌كانی غاز و به‌حری شاری به‌صره شریتی یارییه‌كانی ده‌ست پێكی دوا قۆناغ ببڕدرێت.
پاش ئه‌و یاریه و له كاتژمێر 6:00 ی ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ تیمی باله‌ی پێشمه‌رگه و هه‌ولێر دێربی كوردستانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن و مه‌صافی شمیال-یش چاوه‌ڕوان ده‌بێت.
له ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ش به‌رواری 23ی نیسانی 2024 دوو یاری دیكه به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی به‌حری ده‌بێته‌وه و پاشان پێشمه‌رگه و مه‌صافی شیمال دووه‌م یاری دووه‌م ڕۆژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و غاز جنوب - یش چاوه‌ڕوان ده‌بێت.
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی یانه‌ی غاز جنوب یه‌كه‌مه و هه‌ولێر و دووه‌م و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش له پله‌ی سێهه‌م دێت و هه‌رچی یانه‌كانی مه‌صافی شیمال و به‌حری یه له پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌من.