هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لە ئەمریکا کارمەندانی ئەبوغرێب بە تۆمەتی ئەشکەنجەدان ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە

لەبارەی ئەشکەنجەی هاووڵاتیانی عێراقی لە میانی پڕۆسەی داگیرکاریی عێراقدا (٢٠٠٣) لە بەندیخانەی ئەبو غرێب، دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر کۆمپانیای CACI کە لە کردەوەکە تێگلاوە، کراوەتەوە.

دانیشتنێکی دادگا لەسەر بنەمای سکاڵای سێ کەس لە ویلایەتی ڤێرجینیا بەڕێوەچوو، تیاییدا پێداچوونەوە بەو سکاڵایە کرا کە دژ بە کۆمپانیای CACI تۆمار کرابوو کە لە ساڵی ٢٠٠٣دا ئەرکی خزمەتگوزاری ئەمنیی لە بەندیخانەکەدا لە ئەستۆ بووە.

لە دانیشتنەکەدا، گوتەی یەکێک لە سکاڵاکاران بە ناوی سەلاح ئەلئەجائیلی وەرگیرا کە باسی لە ئەشکەنجەدانی خۆی لە ئەبو غرێب کرد. سەڵاح باسی لەوە کرد لە ماوەی ٤٠ ڕۆژ لە بەندیخانەکەدا گیراوە و لەو "دڕندەییە"دا هیوای خواستووە کە بمرێت.

ئەو باسی لەوە کرد کە عەلاگەیەکی ڕەشیان لەسەر کردووە و دوای ئەوەی بە زۆر ڕووتیان کردووەتەوە، بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژوورێکی تاکە کەسی دەستیان بەستووەتەوە.

لەبەرامبەر ئەو گوتانەدا، پارێزەری کۆمپانیای CACI، ژۆن ئوکۆنور، ڕەتی کردەوە کە کارمەندانی کۆمپانیاکەیان دەستیان هەبووبێت لە ئەشکەنجەدانی ئەو کەسانەدا.

ئوکۆنور ڕایگەیاند، هەر وەک لە وێنەکانیشدا دەردەکەوێت، ئەو کەسانەی کە لە نزیک بەندکراوەکان دەردەکەون و دەستیان هەیە لە ئەشکەنجەدانەکاندا، ئەوە سەربازەکانن کە زۆر لەمێژە ئەوانە دادگایی کراون.

چاوەڕوان دەکرێت، پڕۆسەی دادگاییەکە زیاتر لە دوو هەفتەی دیکە بخایەنێت و دوو سکاڵاکارەکەی دیکەش کە لە عێراق دەژین، دواتر بە تەلەکۆنفرانس بەشداری پڕۆسەی دادگا بکەن و گوتەیان لێ وەربگیرێت.

بەندیخانەی ئەبو غرێب کە لە دووری ٣٠ کیلۆمەتری ڕۆژئاوای بەغدا هەڵکەوتووە، لە میانی ساڵانی داگیرکاریی عێراق لە ٢٠٠٣، لە لایەن سوپای ئەمریکاوە کەڵکی لێ وەردەگیرا و، بوونی ئەشکەنجە و ئازاری بەندکراوەکان، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە ڕەخنەیەکی زۆر لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە ڕووبەڕووی ئەمریکا ببێتەوە.

 

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • چین مانۆڕێکی سەربازیی لە دەوروبەری تایوان دەست پێ کرد

    سوپای چین ڕایگەیاند کە مانۆڕێکی سەربازیی گشتگیریان لە دەوروبەری تایوان دەست پێ کردووە. فەرماندەیی بەرەی رۆژھەڵات سەربە سوپای رزگاریخوازی میللی چین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مانۆڕێکی سەربازیی گشتگیریان لە ناوچەکانی باکوور، باشوور و ڕۆژھە

  • نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

    ئەمڕۆ پێنج شەممە 23ـی ئایاری 2024 لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە دابەزین کرد. نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە 81 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخست

  • قەسام، كوشتن وبرینداركردنی 10 سەربازی زایۆنی لەغەززە راگەیاند

    كەتائیبی قەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند: ئەمرۆ نزیكەی 10 سەربازی سوپای زایۆنی لەباكوری شارۆچكەی بەیت حانون لەباكوری كەرتی غەززە بە ئامانج گیراون و لەنێوان كوشتن وبرینداری دا پێكاون. قەسام رایگەیاندوە: بەرەبەیانی ئەمرۆ لە ئۆپەراسیۆنێكدا

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار