هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

دوای دانیشتنی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیسپانیا هەنگاو دەنێت بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز ئاماژەی بەوە کرد لە پاش ئەو دانیشتنەی هەفتەی داهاتوو لە نەتەوە یەکگرتووەکان ساز دەکرێت سەبارەت بە ناساندنی فەڵەستین وەک ئەندامی تەواو، هەنگاو دەنێن لە بارەی داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا.

ڕێبەری هاوپەیمانی دیموکرات و پارتی سۆسیال دیموکراتی پرتوگال، لویس مۆنتیگرۆ کە دوای هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی 10ـی ئاداری وڵاتەکەی حکوومەتێکی ڕاستڕەوی کەمینەی پێکهێنا، وەک سەرۆکوەزیران یەکەم سەردانی فەڕمی بۆ ئیسپانیا ئەنجام دا.

دوای کۆبوونەوەیان سانچێزی چەپڕەو و مۆنتیگرۆ-ی ڕاستڕەو کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجام دا و، جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە سەرەڕای جیاوازیە ئایدۆلۆجییەکان ئیسپانیا و پرتوگال بەیەکەوە کار دەکەن لە پێناو بەرژەوەندیە هاوبەشەکان.

لە کاتێکدا هەردوو سەرکردە هاوڕابوون لە بارەی پشتیوانی کردنی ئۆکراینا کە لەژێر داگیرکاری ڕووسیادایە، بۆچوونیان جیاوازە سەبارەت بە غەززە و فەڵەستین کە ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشکردنە سەری.

لای خۆیەوە، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا سانچێز ڕایگەیاند: "داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا پێویستییە. چاوەڕوانی هەفتەی داهاتووین و لە پاش ئەو دەنگدانەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت، هەنگاو دەنێین".

سانچێز ئاماژەی بەوە کرد کە حکوومەتی ئیسپانیا هەر لە سەرەتاوە هەڵوێستی لە بارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوون و ئاشکرایە و، بەرگریی لە ئاشتیی، دیپلۆماسیی و یاسای نێودەوڵەتیی دەکەن.

لای خۆیەوە، سەرۆکوەزیرانی پرتوگال، لویس مۆنتینیگرۆ ئاماژەی بەوە کرد کە حکوومەتی وڵاتەکەی داوای ئاگربەستی بەپەلە دەکات و، پێویستە ئەوەیش خزمەت بە بەدیهێنانی ئاشتیی و دەستەبەرکردنی هاوکاری مرۆیی بکات، پاشان پێویست بە نەخشەڕێگایەک دەبێت کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەیەکەوە ئەنجامی بدەن.

گوتیشی: "حکوومەتی پرتوگاڵ پشتیوانی لە ئەندامێتی تەواوی فەڵەستین دەکات لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵام وەک هەندێک وڵاتی دیکە بەرەو پێشتر ناچین لە داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا".

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • چین مانۆڕێکی سەربازیی لە دەوروبەری تایوان دەست پێ کرد

    سوپای چین ڕایگەیاند کە مانۆڕێکی سەربازیی گشتگیریان لە دەوروبەری تایوان دەست پێ کردووە. فەرماندەیی بەرەی رۆژھەڵات سەربە سوپای رزگاریخوازی میللی چین لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مانۆڕێکی سەربازیی گشتگیریان لە ناوچەکانی باکوور، باشوور و ڕۆژھە

  • نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

    ئەمڕۆ پێنج شەممە 23ـی ئایاری 2024 لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە دابەزین کرد. نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە 81 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخست

  • قەسام، كوشتن وبرینداركردنی 10 سەربازی زایۆنی لەغەززە راگەیاند

    كەتائیبی قەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند: ئەمرۆ نزیكەی 10 سەربازی سوپای زایۆنی لەباكوری شارۆچكەی بەیت حانون لەباكوری كەرتی غەززە بە ئامانج گیراون و لەنێوان كوشتن وبرینداری دا پێكاون. قەسام رایگەیاندوە: بەرەبەیانی ئەمرۆ لە ئۆپەراسیۆنێكدا

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار