هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئه‌پیكور: هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌رێم وبه‌غدا ده‌كرێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت

كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازیی نه‌وتی كوردستان ناسراو به‌ "ئه‌پیكور" رایگه‌یاند: ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم وحكومه‌تى ناوه‌ندى دا كار بكه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه‌.

ئه‌پیكۆر راشیگه‌یاندوه‌: سوپاسى سوودانى و بایدن ده‌كه‌ین كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا له‌واشنتۆن جه‌ختیان له‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت و كردنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى عێراق ـ توركیایان كردۆته‌وه‌.

ئه‌پیكور داواى گه‌ره‌نتی پێدانى شایسته‌ داراییه‌كانیان بۆ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌داهاتوو و رابردوو دا ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ى ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنێكى نوسراو له‌نێوان هه‌رێم وبه‌غدا.

هه‌روه‌ها ئاماده‌یى خۆیشى ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم وحكومه‌تى عێراقى تاوه‌كۆ له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بگه‌ن به‌ رێككه‌وتن.

ئه‌پیكور راشیگه‌یاندوه‌: وه‌به‌رهێنانی 10 ملیار دۆلاری كۆمپانیاكانی ئه‌ندام له‌ ئه‌پیكور له‌ هه‌رێم خزمه‌ت به‌و ئامانجانه‌ ده‌كات كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى ئه‌مریكا دا جه‌ختی لێوه‌كراوه‌.

ئه‌پیكور ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت به‌زوترین كات ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار