به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ، له عومان لافاوێكی به‌هێز دروستبوو و به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه ژماره‌یه‌كی زۆریان منداڵن و قوتابی قوتابخانه‌كانن و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌ر ئۆتۆمبێڵ و شه‌قام و رێگا‌و بانى ئه‌و وڵاته گه‌یاندووه.
دوای بارانبارینی به‌خوڕ، لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له وڵاتی عومان دروست بوو به‌هۆیه‌وه ژماره‌یكی زۆر ئۆتۆمبێڵ كه‌وتنه ژێرئاوه‌وه و كه سه‌رنشینه‌كانیان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كان گیریان خواردبوو.
به‌هۆی ئه‌و رووداوه سروشتیه‌وه ده‌وام له قوتابخانه‌كانی عومان ڕاگیرا باری نائاسایی له پارێزگاكانی مه‌سقه‌ت و باكووری شه‌رقیه و باشووری شه‌رقییه و ناوچه‌ی ئه‌لده‌خیلیه و ئه‌لده‌هیره و باشووری الباتینه، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عومان پشووی له‌سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری ئه‌و قوتابیانه ده‌ربری كه له پارێزگای باكوری ئه‌لشه‌رقیه به‌هۆی لافاوه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.