هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

17 فەڵەستینی لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا شه‌هیدكران

بە هۆی بۆردومانی سێ خانووی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززەی گەمارۆ دراو لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە، بە لایەنی کەم17 فەڵەستینی شه‌هیدكران و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەڵەستین (WAFA) بڵاوی کردەوە، سوپای ئیسرائیل دوو ماڵی لە شارۆچکە دێربەلەح ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومان کردووە و بە لایەنی کەم لەم هێرشەدا 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

هەروەها سوپای ئیسرائیل ماڵێکیشی لە کەمپی ئاوارەکانی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج کە 70 فەڵەستینی تێدا بووە و بە هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە. هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ئەو خەڵکەی کە لە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا ماونەتەوە، درێژەی هەیە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • ئامار و داتاكانی یه‌ك ساڵه‌ی جه‌نگی ئیسرائیلی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر غه‌ززه‌

    - ئیسرائیل زیاتر لە 100 هەزار تۆن مادەی تەقەمەنی به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌رته‌ غه‌ززه‌دا باراندووه‌. - دەستدرێژیه‌كانی ئیسرائیل تا ئێستا له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا نزیکەی 42 هەزار شەهیدی لێکەوتۆته‌وه‌. - نزیکەی 17 هەزار منداڵ و زیاتر لە 11 هەزار ژن له‌ غه‌ززه

  • غه‌ززه‌.. جه‌نگى قه‌واره‌ى زایۆنى ساڵێكى تێپه‌ڕاند

    له‌رۆژى 367ى جه‌نگى قه‌واره‌ى زایۆنى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌، سوپاى زایۆنى به‌ره‌به‌یانیه‌كى زووى ئه‌مرۆ له‌هه‌مان كاتى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى تۆفانى ئه‌قساى 2023ه‌وه‌ هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كانى كه‌رته‌كه‌ ئه‌نجامیدا. له‌رۆژێكى وه‌ك ئه‌مرۆ ل

  • دوای چوار ساڵ ئەمڕۆ خامنەیی وتاری هەینی پێشكەش دەكات

    ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە حەسەن نەسروڵا و ئەو فەرماندە ئێرانییەی لە لوبنان كوژرا، بەڕێوەدەچێت و دوای چوار ساڵیش بۆ یەكەمجار ڕێبەری باڵای ئێران وتاری هەینی پێشكەش دەكات.ئەمڕۆ لەگەڵ نوێژی هەینیدا لە تاران ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
155,300 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار