هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتوو پشتیوانی لەسەرجەم داخوازیەکانی مامۆستایان دەکاتەوە

ئەنجومەنی باڵای مامۆستایانی یەكگرتوو پشتیوانی لەسەرجەم داخوازیەکانی مامۆستایان دەکاتەوە و ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن، مامۆستایان لەسەرتاسەری كوردستان و بەتایبەتی لە دەڤەری سلێمانی و دەڤەری بایكۆت جوانترین خەباتی مەدەنی و شۆرشی سپیان ئەنجامدابۆ بەدیهێنانی مافەكانیان و كۆتایی هێنان بە نادادی و ستەمی سەر مووچە خۆران.

ئەمرۆ شەممە 2/3/2024 لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی بەڕێز (م. عبدالخالق ماوەتی ) بەرپرسی ئەنجومەنی مامۆستایانی یەكگرتوو بە بەشداری بەڕێزان خاتوو (نیگا سعید) بەرپرسی دەزگای پیشەیی و كارگێڕانی دەزگا و لێپرسراوی دەستەی مامۆستایان لە مەڵبەندەكان و نوێنەرانی مامۆستایانی یەكگرتوو لە یەكێتی مامۆستایان كۆبونەوەی ئاسایی وەرزی خۆی ئەنجامدا.

سەرەتا كۆبوونەوەكە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز و نزاكردن دەستی پێكرد، پاشان بەرێز (خاتوو نیگا سعید ) وێرای دەستخۆشی لە هەڵ و ماندوو بوونی هەمووان بۆ كار و چالاكیەكانی مامۆستایانی یەكگرتوو ڕۆڵی كاریگەریان لە خزمەتی مامۆستایانی كوردستان بە ناوی دەزگای پیشەییەكانی یەكگرتوو وە تابلۆی ڕێزلێنانی پێشكەش كردن.

پاشان بەڕێز (م. عه‌تا ئه‌حمه‌د) جێگری سەرۆكی یه‌كێتی مامءستایانی كوردستان، تیشكی خستە سەر گرنگی ڕۆڵی مامۆستایانی یەكگرتوو و پەیامداری لە خزمەتی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن و داكۆكی لە مافی مامۆستایان و ئامادەبوون لە شەقام و خەباتی مەدەنی.

لە تەوەرێكی تردا بەرپرسانی دەستەی مامۆستانی یەكگرتوو لە ئەنجومەنەكان و نوێنەرانی یەكێتی مامۆستایان ڕاپۆرتی چالاكیەكان و سەرنجەكانیان خوێندەوە و تیایدا چەندنین چالاكی نەوعی و گرنگیان خستە ڕوو.

لە كۆتاییدا جەختكرایەوە لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:

1- جەختكردنەوە لە گرنگی رۆڵی مامۆستانی یەكگرتوو لە شەقام و لە پشتیوانی و ئامادە بوون لە دەزگا میدیایی و سەركەوتنی گەورەی مامۆستایان لە خەباتی مەدەنی و یاساییان.

2- مامۆستایان لەسەرتاسەری كوردستان و بەتایبەتی لە دەڤەری سلێمانی و دەڤەری بایكۆت جوانترین خەباتی مەدەنی و شۆرشی سپیان ئەنجامدابۆ بەدیهێنانی مافەكانیان و كۆتایی هێنان بە نادادی و ستەمی سەر مووچە خۆران.

3- پێویستە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە ئەولەویەت بدەنە كەرتی پەروەردە و مامۆستایان و بەرنامەی پێویست هەبێت بۆ بەرەو پیش بردنی كە ئێستا لە قەیرانی قوڵدایە.

4- بە حیزبی كردنی دام و دەزگاكانی پەروەردە گەورەترین بەربەستی بەردەم بەروەو پێشبردنی پەروەردە و فێركردنە و دەردێكی كوشندەیە و زیانی گەورەی پێ گەیاندووە .

5- داواكارین لە بەرپرسانی پەروەردە و سەرجەم ئەو سزایانی ئاراستەی مامۆستایانی كردووە لە غیابدان و گواستنەوە و بەخشینی لە بەرێوەبەری هەڵبووشێتەوە ، مامۆستایان ئەبێت خەڵات بكرێن نەك سزا بدرێن.

6- داواكارین بە زووترین كات بڕیاری پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان و دامەزراندنی وانە بێژان بخرێتە بواری جێبەجێكردن.

 

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار