بریاره ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى وڵاتانى هه‌نارده‌كردنى غاز له‌وڵاتى جه‌زائیر به‌رێوه‌بچێت و عێراقیش به‌شدارى تێدا ده‌كات.
ئه‌مرۆ به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌ى عه‌ره‌ب حه‌وته‌مین لوتكه‌ى وڵاتانى هه‌نارده‌كردنى غاز له‌جه‌زائیر به‌رێوه‌ده‌چێت و دوێنێش له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌جید ته‌بون سه‌رۆكى جه‌زائیره‌وه پێشوازى له‌ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ى عه‌ره‌بى كراوه.
هه‌ر دوێنێ رۆژى هه‌ینى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زارى له‌نێوان سه‌ركرده‌ى وڵاتان به‌رێوه‌چووه ونوێنه‌رایه‌تى وڵاتى روسیاش به‌شدارى تێدا كردوه.
لوتكه‌كه 12 وڵاتى هه‌میشه‌یى له‌خۆ ده‌گرێت كه هه‌ریه‌كه له جه‌زائیر، بۆلیڤیا، میسر، غینیا، ئیران، لیبیا، نێجیریا، قه‌ته‌ر، روسیا، ترینیداد وتۆباگۆ، ئیمارات، ڤێنزوێلا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ 7 ئه‌ندامى چاو‌دێر.
ئه‌ندامانى لوتكه‌كه 70 %ى یه‌ده‌گى غازى سروشتى له‌جیهان پێكده‌هێنن، و 51%ى غازى سروشتى هه‌نارده‌كراو به‌رهه‌م ده‌هێنن. وڵاتى جه‌زائیر گه‌وره‌ترین وڵاتى هه‌نارده‌كارى غازى سروشتییه له‌ئه‌فریقا، وله‌لایه‌ن وڵاتانى ئه‌وروپیه‌وه خواستێكى زۆرى له‌سه‌ره به‌تایبه‌تیش ئیتاڵیا.