هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

سبه‌ینێ كۆبونه‌وه‌ی سودانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌ڕێوه‌بچێت.

به‌پێی میدكان، به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا هاوپه‌یمانی ئیداره‌دانی كه‌ركوك پێكهێنرا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خودی سودانییه‌وه‌ چاودێری ده‌كرێت و سودانییش واده‌یه‌كی بۆ لایه‌ن و پێكهاته‌كان دیاریكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌پێی روئیای خۆیان، ئه‌مڕۆش ئه‌و واده‌یه‌ كۆتاییهات.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، پیشتر ئه‌حمه‌د ڕه‌مزی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی نیمچه‌ فه‌رمی عێراقی ڕاگه‌یاندبوو، هه‌رچه‌نده‌ كێشه‌كانی كه‌ركووك زیاتر بمێننه‌وه‌، ده‌ستوه‌ردان زیاتر ڕوده‌دات، ئه‌وه‌ش كێشه‌كه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات، ناوبراو به‌ پێویستی زانی "لایه‌نه‌ سیاسییه‌ براوه‌كان به‌ تایبه‌ت كورد و عه‌ره‌ب ده‌ستبه‌رداری چه‌قبه‌ستویی و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بن كه‌ پۆستی پارێزگار له‌ پشكی خۆیان بێت".

جگه‌ له‌ ناكۆكی نێوان پێكهاته‌كان، له‌نێوان هه‌ردو حزبی سه‌ره‌كی كوردیش ناكۆكیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆی كورد بۆ ئه‌و پۆسته‌ به‌رده‌وامه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار