وه‌زاره‌تی دارایی ئابوری حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم به نوسراوێك داوای له‌وه‌زاره‌ته‌كان كردوه لیستی موچه‌ی مانگی دوو ئاماده بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بۆ وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى عێراق ره‌وانه بكرێت.
له‌نوسراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی داوای له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر كردوه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتو لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاماده بكه‌ن و بۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ره‌وانه بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه: دواتر وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر، هه‌ڵده‌ستێت به ره‌وانه‌كردنی لیستی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانى هه‌رێم بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێریاری عێراق، به مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنی موچه‌ى فه‌رمابنه‌رانى هه‌رێم.
به‌پێى نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر، بریاره له‌رۆژى یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بكرێت.
له‌كاتێكدا ساڵى رابردوو حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم سێ موچه‌ى كۆتایى ساڵ دابه‌ش نه‌كردوه وچاره‌نووسى ئه‌و سێ موچه‌یه دیار نیه.