بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، نرخی نەوت بەگشتی بەرزبوویەوە و، بەرمیلێك نەوتی برێنت لە دوای كردنەوەی بازاڕەكان، بە 82 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەكرا
، كە بەراود بە ڕۆژانی ڕابردوو نزیكەی 22 سەنت نرخەكەی بەرزبوویەوە.
هاوكات نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش بە 78 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، كە ئەویش بەهەمان شێوە نرخەكەی بەرزبوەتەوە.
بەپێی وتەی پسپۆڕانی ئابوری، چاوەڕواندەكرێت نرخی نەوت زیاتر رو لەبەرزبونەوە بكات، چونكە داواكاری بەكارهێنەرانی سەرەكی نەوت كە هەریەك لە ئەمریكا و چینن ڕوو زیادبوون دەكات و ، خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێت.