هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەگەر هەرێم لیستی موچەی مانگی (شوبات)نەنێرێت ڕووبەروی شتی خراپتر دەبێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە حكومەتی هەرێم بەزووی لیستی موچەی مانگی (شوبات)بنێرێت ، ئەگەرنا روبەروی شتی خراپتر دەبێتەوە.
دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكوتلەی یەكگرتوو، لەلێدوانێكدا بۆ سپێدە رایگەیاند، دوای ناردنی داتا و لیستی موچە لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ بەغدا، پارە بۆ موچەی مانگی (شوبات/2)ی ئەمساڵ دەنێردرێت.
وتیشی، هەرچەندە مانگەكانی رابردو بەقەرز و بەبڕیاری حكومەتی عێراق، پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێم رەوانە دەكرا، بەڵام دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی كە تێیدا هاتوە، هەرێمی كوردستان هەژماری بانكی لەڕێگەی بانكە فیدڕاڵیەكانەوە بۆ موچەخۆرانی هەرێم دروستبكات، میكانیزمی نوێ دەگیرێتەبەر، بۆیە ئەگەر هەرێم نیازپاكی نیشانبدات، هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەران دروستدەكرێت و، كیشەی موچە چارەسەر دەكرێت.
هەر لە درێژەی وتەكانیدا دارا سێكانیانی، ئاماژەی بەوە كرد، پێویستە هەرێم بەزووی لیستی موچەی مانگی (شوبات/2) بنێرێت ، ئەگەرنا روبەروی شتی خراپتر دەبێتەوە، چونكە هیچ بوارێك نیە و قورسە بوترێت بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێناكات.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار